بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له توییتێکدا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پیرۆزباییم له سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، «محه‌ممه‌د شیاع سودانی» کرد.
وتووشیەتی: پشتیوانی لە سودانی ده‌که‌م بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی گشتگیر که له به‌رژه‌وه‌ندیی گشت هاووڵاتیانی عێراقدا بێت و متمانه‌ی راسته‌قینه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بکات.
له توییتێکی دیکه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نووسیویه‌تی: ئه‌م حکومه‌ته، ده‌بێت پشتیوانی مافه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کان بکات و به گیانی هاوبه‌شی راسته‌قینه ھەوڵ بدات و جێی متمانه‌ی خه‌ڵک بێت به ئومێدی داهاتوویه‌کی باشتر.
342/