ڕۆژی چوارشەممە ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەی ئاسایشی ١٧ی کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان تەقییەوە و سێ کوژراو و حەوت برینداری لێکەوتەوە.
هەرچەندە باسی ئەوە دەکرێت کە ئامانجی ئەم تەقینەوەیە کاروانی هێزەکانی تالیبان بووە کە لە شوێنەی بەرپاکرانی ڕیزڕەوەکەی ڕۆژی ڕابردووی بەگرام بەرەو کابۆل دەگەڕانەوە ، بەڵام تا ئێستا ئەم هەواڵە بە فەرمی پشتڕاست و یان ڕەت نەکراوەتەوە.
تەقینەوەکەی کابۆل لە کاتێکدا ڕووی دا کە دوێنێ چوارشەممە، ساڵیادی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆیە لە ئەفغانستان بوو.
342/