نەسروڵڵا وتی: هێزەکانی حزبوڵڵا شوێنکەوتووی ئیمام خومەینی(ر.ە) و ڕێبازی ئەو حەزرەتەن و بە گەورەترین ئیلهامبەخشی حزبوڵڵای دەزانن لە سەردەمی ئێستادا .
ڕاشیگەیاند: دوا دەستکەوتی خۆڕاگری لە شەڕی ساڵی ٢٠٠٦ دا خۆ تێگەیاندنی خۆڕاگری لە بابەتی گەڕاندنەوەی مافی نەوت و غازی لوبنان بوو. لە ئێستاش دا ئازادکردنی بەشەداگیرکراوەکانی دیکەی لوبنان ئەرکێکی نیشتمانییە.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا وتیشی: بەهەر حاڵ سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٠٦ یەکێکە لە گرنگترین دەستکەوتەکانی خۆڕاگری لە ڕێبازە دوور و درێژەکەیدا. ئەم شەڕە ڕێساکانی ململانێ لەگەڵ دوژمنی زایۆنیی گۆڕی.
سەیید حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: لەو ئەرکانەمان لە داهاتوودا پێکھێنانی هاوکێشەی بەرپەرچ دانەوەیە بۆ پاراستنی خاک و خەڵک و سامانی لوبنان.
وتیشی: هەڕەشەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە کێشانی سنوورە دەریاییەکان بێ بایەخە، بڕیار و ھەڵوێستی ئێمە روونە و چاوەڕێی رۆژانی داهاتوو دەکەین ھەتا بە گوێرەی ئەوەی وا پێویستە بجوڵێینەوە.
342/