بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یەنس ستۆلتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە دیمانەیەک دا لە گەڵ مدیایەکی ئاڵمانیی لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئاخۆ ھێزە ناڤۆکیەکانی رووسیا زیادیان کردووە گوتی : نەخێر ، لە دەسپێکی ھێرشی روسیاوە بۆسەر ئۆکراین ، ناتۆ ھیچ گۆڕانێکی لە ستراتژیای ناڤۆکیی مسکۆدا نەبینیوە .
ستۆلتنبێرگ گوتیشی : ئێمە فڕھاوێژیە ھەڕەشاویەکانی مسکۆ دەبیسین و ئەمە نابەرپرسانە و حیساب بۆنەکراوە . شەڕی ناڤۆکی ھیچ براوەیەکی نیە .
ئەم دواییانە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ئەگەری دەکارھێنانی چەکی ناڤۆکیی لە لایەن روسیای رەت نەکردبووەوە .
342/