بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌بۆردومانێکی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ھێزی ئاسمانیی عێراق چوار چه‌کداری داعش له‌سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین کوژراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، به‌پێی زانیاری وردی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی به‌ئامانجگرتنی سەرکردایەتیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان، فڕۆکه‌ی ئێف-16ی عێراق سێ هێرشی ئاسمانیی کردووەته سه‌ر خانویه‌ک که تیرۆرستان وه‌ک مۆڵگه به‌کاریان ده‌هێنا له‌ناوچه‌ی «عەیس»ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه، بۆردومانه‌کانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کان بووه‌تە هۆی کوژرانی چوار چه‌کداری داعش و خاپورکرانی مۆڵگه‌که‌یان . پێشتریش، ئاژانسی هه‌واڵگری و لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبوو، له‌ڕێگه‌ی به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ شانه تیرۆریستییه‌کانی داعش و چاودێریی جموجۆڵ و هه‌وڵه‌کانیان بۆ ناسه‌قامگیرکردنی ئاسایشت له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆکه جه‌نگیه‌کان توانراوه چوار تیرۆرست له‌ناو خانویه‌کدا لەنێو ببردرێن.
342/