بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی هاووڵاتییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو هەوڵە نیشانەیەکی دیکە لە نیازخراپی دەوڵەتی ئەمریکا هەمبەر ئێرانە کە لە درێژەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان لە دژی ئێران داڕێژراوە و ئاشکرا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە پێچەوانەی پاگەندەکانی خۆی، لە هەر دەرفەتێک بۆ هێنانە ئارای تۆمەتە بێ بنەماکان و گوشار لە سەر خەڵکی ئێران کەڵکوەردەگرێت.
١ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٧:٣٨
News ID: 1243582
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا لە حاڵێکدا کە پاگەندە دەکات ئامادەی گەڕانەوە بۆ پابەند بوونی تەواو بە بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دەکات، هێشتا درێژە دەدات پێشێل کردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش.