بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «نوری مالیکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا وتی: پرسی بایکۆت کردنی پەرلەمان و بەرپاکرانی دووبارەی ھەڵبژاردن لە عێراق قەت جێگای قەبوڵ نییەو چوارچێوەی ھەماھەنگی و لایەنەکانی ئەندامی نەک ھەر باسی ئەم بژاردەیەیان نەکردووە بەڵکو بە ھەموو توانایەکیشەوە بەرنگاری دەبنەوە.
مالیکی وتیشی: برەو پێدانی ئەم بابەتە لە کاتی ئێستاداو ڕێک بەرلە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆ پەرە پێ دانی پەرۆشیی نوێنەران و بە تایبەت نوێنەرانی سەربەخۆ ئەنجام دەگرێت.
عێراق لە کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانەوە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە ھێزە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لە سەر پێکھێنانی دەوڵەت ڕێککەوتن ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی بووەتەوە.
342/