١٩ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٥:١٧
قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعشی کرد لە ڕۆژئاوای عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق پێدزەی سەرکردەیەکی سەرەکیی داعشیان بۆ عێراق پوچەڵ کردەوە.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە  باسی پوچەڵ کرانەوەی جم و جوڵەکانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی کردو وتی: ئەم تیرۆریستە داعشییە بە نیازی کنەکردنە نێو ناوچەی «حەدیسیە» لە ڕۆژئاوای ئەنبار بوو کە ھێزە ئاسایشتییەکان دوای پێ و شوێنگرتنی جوڵەی ئەم سەرکردەیەی داعش قۆڵبەستیان کرد.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە جەختی لەوەش کردەوە کە، سەرکردەکەی داعش لە کردەوەی تیرۆریستی و ھێرشی سەر ھێزە ئاسایشتییەکان لە کاتی زاڵ بوونی داعش بە سەر ناوچەگەلێکی عێراق دا ڕۆڵێکی کارای ھەبووە.

342/