بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: بە توندکردنەوەی ھەنگاوی ئاسایشتی و دانانی بۆسەی ھەواڵگرییانە، دەزگای دژەتیرۆر بە ھاواھەنگیی ئاسایشتی ھەرێمی کوردستان لقی سلێمانی ھەوڵی تاقمە تیرۆریستییەکەی داعشی بە مەبەستی ئەنجام دانی ھێرشی تیرۆریستیی خۆکوژانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا پوچەڵ کردەوە.
وتیشی: لەم ھەڵمەتەدا دوو تیرۆریستی خۆکوژ کە شارومەندی بیانین و چاوساغێکی عێراقیش لە نێو پارێزگای کەرکوک دا قۆڵبەست کراون، ئەم قۆڵبەست کرانەش دوای پێ و شوێن گرتن و چاودێریی سنووری ئەنجامی گرتووە.
ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق بۆ دڵنیا بوون لە سەر ھیەڵنەدانەوەی داعش و دەست و پێوەندە ھەڵاتووەکەی لە سەر گەڕان و پاکتاوکردن و پەیگەڕ کردنی بەرماوەکانی داعش لە سەرتاسەری عێراق بەردەوامن.
342/