٤ ئازار ٢٠٢٢ - ٠٦:٤٠
چێکرانی شورە لە سنووری نێوان عێراق و سووریا

سوپای عێراق باسی بڕیاری خۆی کرد بۆ چێکردنی شورەی چیمەنتۆیی بەدرێژایی سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «قەیس موحەممەداوی» یاریدەری سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق وتی: لە دووساڵ لەمەوبەرەوە ھەنگاوی پێویست و لوتکەیی بۆ دابین کردنی ئاسایشتی سنوورەکان بە تایبەت سنوورە ڕۆژئاواییەکان لەگەڵ سووریا بە ھۆی سەرکردایەتیی سنوورە ھاوبەشەکان و لەژێر چاودێریی ئەرکانی ھاوبەشی سوپا ئەنجامی گرتووەو ڕەوشتی سیستێمەکانی ئێستای ئەوێ چ لە ڕووی ئیداری، چ پتەو بوون و یان چاودێری و ھەروەھا کەرەستەی پەیوەست بە درون و باڵوێن و کامێراکانی چاودێری لە چاو ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو چاک بووەتەوە.

«ئەلموحەمەداوی» وتیشی: کەرەستە ئاسایشتییەکانی ئێستا، ھێمنایەتیی پێویست دابین دەکات، بەڵام بڕیارە شورەیەکی چیمەنتۆیی لە سنوورەکانیش دا دروست بکرێت و ھێندێک ھەوڵیش بۆ پێکھێنانی ھێڵێکی بەرگریکارانەی تایبەت بە ھێزەکانی سوپای عێراق لە سنوورەکاندا بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشت خەریکە ئەنجام دەگرێت.

342/