بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ماریا زاخارۆڤا ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بە دەسوەردانی ناتۆ لە قەیرانی ئوکراین ، گوتی ، کاردانەوەی ناتۆ لەمەڕ ئەوەی کە ھاوپەیمانیی بە شێوەی سەربازیی دەست لە رەوشی ئوکراین وەرنادات ، نیشان ئەدات کە ئەوان ھێشتا عەقڵی سەلیمیان ھەیە .
دیمیتری پسکۆڤ وتەبێژی سەرۆک کۆماریی روسیاش رایگەیاند ، مسکۆ ئامادەی ئەنجامدانی خولی دوھەمی دانوستان لە کیەفە .
وتەبێژی کۆشکی کرملین ھەروەھا گوتی ، مسکۆ دەبێ وڵامێکی توند ، ژیرانە و روون بە بایکۆتەکانی رۆژاواییەکان لە دژی ئابووریی روسیا ئامادە بکات .
خولی یەکەمی دانوستانی مسکۆ و کیەف رۆژی دوشەممە لە بێلاڕوس بەڕێوەچوو بەڵام دەسکەوتێکی نەبوو .
342/