٢١ شوبات ٢٠٢٢ - ٠٨:٢٦
پەلاماری تۆپخانەی ئەرتەشی ئوکرانیا بۆسەر بنکەی جیایی خوازان

جیایی خوازانی کۆمارە خودموختارەکانی دونتسک و لوهانسک باسیان کرد لە پەلاماری تۆپخانەیی ئەرتەشی ئوکرانیا بۆ سەر بنکەکانیان .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  سەربازانی  جیایی خواز لە کۆمارەکانی  دونتسک و لوهانسک بانگەشەیان کرد ئەرتەشی ئوکرانیا بنکەکانیانی کردوەتە ئامانجی تۆپخانەیی .

هاوکات هەواڵدەریی ڕویترزیش بە گێڕانەوە لە شایتحاڵان باسی کردووە لە ڕوودانی  تەقینەوەیەک لە شاری دونتسک کە لە ژێر کونتڕۆڵی جیاییخوازانە .

سەرەڕای ئەو پەلامارانە سەرۆک کوماری ئوکرانیا کە بە چەواشەکاریەکانی روژئاوا ماوەیەکە لە گەڵ رووسیا کێشەی هەیە  دوانیوەڕۆی  یەکشەمە خوازیاری ئاگربەس لە  ناوچەی جیایی خوازی دونباس  بوون .  

342/