٧ شوبات ٢٠٢٢ - ٠٩:٥٤
ئەیاد عەلاوی زەنگی مەترسی بۆ عێراقی لێدا

سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلوەتەنیەی عێراق رایگەیاند: عێراق لە دۆخێکی مەترسیدار دایە. ئەگەری ئەوە هەیە کە وڵات بەرەو بۆشایی یاسای بنەڕەتی بڕوات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەیاد عەلاوی داوای لە هەموو کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان کرد بەدوای ئاسایشی وڵاتەوە بن چونکو گرینگی دان بە وتووێژە میدیاییەکان ئاڵۆزی و تێکچوونی دۆخی وڵاتی بەدواوە دەبێت.

ئەو وتیشی: عێراق لە دۆخێکی مەترسیدار دایە و بە بۆنەی دەرکەوتنی دووبەرەکی لە نێوان بەربژێرەکان و داخوازی گرووپەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە وڵات بەرەو بۆشایی یاسای بنەڕەتی بڕوات.

هەروەها مەشعان جبووری لە سیاسەتوانانی عێراقی لە تویتێکدا نووسی: ئەگەری ئەوە هەیە کە نوێنەرانی دوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لە کۆبوونەوەی دەنگداندا بەشداری نەکەن بەم شێوە کۆبوونەوەکە ناگاتە ئاستی پێویست و بێ ئاکام دەمێنێتەوە.

342/