٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٢ - ١٣:٠٧
زەبرێکی دیکەی "گۆچانی موسا " لە رژێمی زایۆنی

گروپی «گۆچانی موسا» بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، هاککردنی کامێراکانی شارەکانی رژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی «گۆچانی موسا» بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک، هاککردنی کامێراکانی چاودێری چەند شارێکی فەڵەستینی داگیرکراوی ڕایگەیاند.

ئەم گروپە هاککەرە کە پێشتریش هێرشی سایبری بۆ سەر دامەزراوەکانی رژێمی زایۆنیستی ئەنجام داوە، لە پەیامێکدا بە دوو زمانی عیبری و ئینگلیزی روو لە  زایۆنیستەکان وتی: ئێمە چەندین ساڵە چاودێری هەر هەنگاوێکی ئێوە دەکەین. ئەمە تەنیا بەشێکی چاودێرییەکانمان لە کار و چالاکییەکانی ئێوەیە. لەکاتێکدا ناتوانن بیریشی لێ بکەن، ئێوە بە ئامانج دەگرین.

شایانی باسە ساڵی رابردوو چەند دامەزراوەیەکی سەربازی رژێمی زایۆنیستی لەلایەن ئەم گروپەوە هاک کرا بوو.

342/