بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مێدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ سێ مووشەک بەرەو میوانخانەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی نوێی عێراق لە ناوچەی گەرمە لە ئەنبار ھاویژرا و یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک شوێنی مانەوەی ئەو لە ئەنبار کەوتووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە بەهۆی ئەو هێرشەوە دوو کەس لەوانە منداڵێکی پێنج ساڵان بریندار بوون.
ماڵپەڕی هەواڵیی ناس-ی کوردییش ڕاپۆرتی دا کە ئەو مووشەکانە لە ناوچەی کشتوکاڵیی دیجلەوە هاوێژراوە و برینداربووەکان دوو منداڵ بوون.
هەواڵدەریی ئەناتۆڵیش ڕاپۆرتی دا کە چوار مووشەک بەرەومیوانخانە و شوێنی مانەوەی حەلبووسی تەقێندراوە و بەر شوێنە جیاجیاکانی باڵەخانەکە کەوتووە.
342/