بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەق نیوز، ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: زۆربەی کۆتلەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان دەنگ بە «بەرھەم ساڵح» دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق و لە ماوەی کاژێرەکانی داھاتوودا بژاردەکەیان بە شێوەی فەرمی ڕاادەگەیەنن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فراکسیۆنی سەدر بە سەرۆکایەتیی «موقتەدا سەدر» لە پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکترە. لە ئێستادا «بەرھەم ساڵح» لەگەڵ «ھۆشیار زێباری» پاڵێوراوی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی خەریکی ململانێ کردنە.
بە پێی دابی سیاسیی عێراق پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
342/