بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم تیرۆریستە داعشیانە بە پێی مادەی چواری یاسای نەھێشتنی تیرۆریسم داواکراو بوون و لە ھەڵمەتێک دا بە ھاواھەنگیی ئاسایشی سلێمانی گیران .
وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ھەنگاوی یاسایی لە بارەی ئەم تیرۆریستانە ھەڵگیراوە ، جەختی کردەوە ، ھەڵمەتی گرتنی کەسانی داواکراو لە ھەر کوێ بن ، درێژەی دەبێ .
عێراق ساڵی 2017 دوای سێ ساڵ شەڕ لە دژی داعش ، سەرکەوتن بەسەر گروپی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند بەڵام شانە نوستووەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە تا ئێستاش لە ناوچەکانی دیالە ، کەرکوک ، نەینەوا و ئەنبار بە شێوەی پەرت و بڵاو چالاکن .
342/