بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە نەجەفی پیرۆز میوانداریی لە شاندێکی «چوارچێوەی ھەماھەنگی»ی تاقمە سیاسییە شێعەکانی کرد بە سەرۆکایەتیی «ھادی عامری».
دوای دیدارەکە «موقتەدا سەدر» لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: ھەوڵدان لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی لە سەر بناغەی نە ڕۆژھەڵات و نە ڕۆژئاوا ھەروا بەردەوامە.
جێگای ئاماژەیە ئەم دانیشتنە دوو ڕۆژ دوای پشتڕاست کرانەوەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق لە دادگەی فیدراڵی ئەم وڵاتە و ڕەت کرانەوەی داخوازیی ھەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن ئەنجامی گرتووە.
342/