بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆبوونەوەی یەکگرتنی ئیسلامی بە بەشداریی زانایانی ھەڵکەوتەی ئایینزا جۆربەجۆرە ئیسلامییەکان لە پێتەختی پاکستان بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوەیەدا وتاردەران لە سەر پێویستیی ھێزمەند کرانی یەکگرتن و ھاوپشتیی نێوان باڵە جۆربەجۆرە ئیسلامییەکان پێیان داگرت.
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حەمید شەھریاری» سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی لێک نزیک کردنەوەی ئایینزا ئیسلامییەکانیش لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی یەکگرتنی نێوان ئوممەتی ئیسلامی بۆ سەندنی مافی موسڵمانان، وتیشی: دوژمن لە یەکگرتنی نێوان موسڵمانان تۆقیوە.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە وێڕای ئیدانە کردنی ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل دژی ھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامی، خوازیاری یەکگرتوویی نێوان ئوممەتی ئیسلامی بوو بۆ بەرنگاربوونەوەی دوژمنانی ھاوبەش.
وتاردەرانی ئەم کۆبوونەوەیە جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ بەرنگار بوونەوەی فیرقەخوازیی دەبێ وێڕای پێش گرتن بە سوکایەتی کران بە پیرۆزایەتییەکانی یەکتر لەژێر بەیداخی ئیسلامی ڕەسەنی موحەممەدی کۆ ببنەوە.
342/