٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:١٢
محەمەد ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ سپۆتنیک: ئێران پیتاندنی زیاتر لە 60 لەسەد ئەنجام نادات

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە چالاکی ناڤۆکیی ئێران بە پێی یاساکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییە، ڕایگەیاند : نامانەوێت پیتاندنی زیاتر لە 60 لەسەد ئەنجام بدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ناوبراو لە وەڵام بەم پرسیارە کە ئەگەر لایەنەکان نەتوانن بگەنەوە ڕێککەوتنی 2015، ئایا ئێران ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی دەباتە سەرتر لە 60 لەسەد، وتی: نەخێر.

ئیسلامی لە درێژەدا جەختی کرد: ئامانج لە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران چارەسەر کردنی پێداویستییەکانی وڵات لە بواری بەرهەمهێنانی پیشەیی و هەروەها چآرەسەری پێداویستی بەکارهێنەرانی ناوخۆیی لە بواری هەندێک کاڵای تایبەتە.

ناوبراو گوتیشی : هەموو چالاکییە ناڤۆکیەکانی ئێران بە پێێ ڕێککەوتنەکان، پێڕەو  و یاساکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەنجام دەدرێت.

342/