بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە عێراقییەکان بەیانیی ئەمڕۆ وایا بڵاو کردەوە کە، ھەماری بینایەکی گەورەی بازرگانی لە گەڕەکی «شورجە»ی ھەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی بەغدا توشی ئاگر کەوتنەوە ھاتووە.
ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوەش کردەوە کە، دوابەدوای ئەم ئاگر کەوتنەوەیە، ئاگرکوژێنەوەکان بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکەو پێشگرتن بە تەشەنە سەندنی بەرەو بیناکانی دیکەی گەڕەکەکە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
سەرچاوە فەرمییەکان لە بەغداوە ھەتا ئێستا ھیچ وردیاتێکیان لە بارەی ئەم دڕووداوەو ڕادەی زیانەشیمانەییەکانی بڵاو نەکردووەتەوە.
لە ماوەی یەک مانگی ڕایردوودا ئەمە دووھەمین ئاگرکەوتنەوەیە لە بازاڕی ناودارو گەورەی شورجە.
342/