بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەندازیار عەبدولرەحمان عومەر ئەندامی ئەنجومەبی پارێزگای هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێمە وەک ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر شوێنی روداوی لافاوەکەی ئەمجارەمان بەسەرکردەوە و بۆمان دەرکەوت کە کەمتەرخەمیەکی زۆر هەبووە.
راشیگەیاند: دەبوو ئیدارەی پارێزگا زووتر ئامادەباشی بۆ رووداوی لەو جۆرە بکات و رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر، چونکە پێشتر کەشناسی هۆشداری دابوو. ئەو کات بەدڵنیایەوە زیانەکان کەمتر دەبوو.
ئەندازیار عەبدولرەحمان عومەر وتیشی؛ لەبەر ئەوەی زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بە هاوڵاتیان کەوتووە و خەڵکێکی زۆر زەرەرمەندبوونە، پێویستە لێپرسینەوەی ئیداری و یاسایی لەگەڵ لێپسراونی یەکە ئیدارییەکانی شارەکە بکرێت، تادەگاتە دادگایی کردنیان، بۆئەوەی ببێتە وانەیەک تاکو رووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە.
342/