بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کازم غەریب ئابادی، یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی دادەڤانی وتی: داوابەدوای وتووێژی ئاستی باڵای نێوان سیستێمی دادەڤانیی ئێران و عێراق و ھەوڵی دادئەستێنی تاران، شاندی مافەوانی و دادەڤانیی ئێران بە سەرۆکایەتیی یاریدەرێکی دادئەستێنی گشتی و شۆڕشی تاران بۆ بەشداری کردن لە یەکەم دانیشتنی لێژنەی لێکۆڵینەوەی ھاوبەشس تیرۆری سەردار سولەیمانی و ھاوڕێکانی سەردانی باغدای کردووە.
غەریب ئابادی وتووشیەتی: وتووێژەکانی خولی یەکەم ڕۆژی پێنج شەممە کۆتایی پێ ھات و ھەردوو لا بڕیاریان دا خولی دووھەمی دانیشتنی لێژنەکە ھەتا یەک مانگی داھاتوو لە تاراندا بەڕێوە بەرن.
یاریدەری کاروباری نێونەتەوەیی ھێزی دادەڤانی وتیشی: لە کۆتایی ئەم خولەی وتووێژەکان سەرۆکانی ھەردووک کۆڕەکە بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان واژۆ کردو ئەو تاوانەیان وەکو تاوانێکی بەبڕشتانەو ھەنگاوێک لە ئاراستەی پێشێلکردنی دەستەڵاتی نیشتیمانیی عێراق و بە پێچەوانەی مافی نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤ ئیدانە کردو لە سەر بەرنگار بوونەوەی بێ سزامانەوەی بکەرانی ئەو تاوانە نێونەتەوەییە و پێویستی جێبەجێ کرانی دادگەری لە بارەیانەوە جەختیان کرد.
342/