بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە یبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تیپی ٢٧ی حەشدی شەعبی لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوو توانیویەتی سێ ھەماری لۆجیستیکیی داعش ھەڵگری فیشەک و موشەک ڕتەقەمەنیی قورس لە ڕۆژئاوای بەغدا بدۆزێتەوە کە تیرۆریستانی داعش بەتەما بوون بە ھۆیانەوە ئاسایشتی بەغدا تێک دەن.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لەم وڵاتە ماونەتەوە.
سوپاو ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەتا ئێستا ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆری زۆریان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە ژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستییەکان ئەنجام داوە کە ئەم ھەنگاوەش ھەروا بەردەوامە.
342/