بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە (20ی نۆڤێمبەری 2021) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبوەوە.
لە کۆبونەوەکەدا وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە "هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و دوپاتیشی کردەوە کە ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە روبەڕوبونەوەی داعش".
لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە، دیالۆگی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە بوو.
342/