بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بڕیارێک دا بە دەستنیشانکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی فەرھەنگی بۆ دەورەیەکی نوێ و چوار ساڵە ، وێڕای رێزگرتن لە ھەوڵ و تێکۆشانی ئەندامانی پێشوو بە تایبەت ئەو بەڕێزانەی کە لە خولی نوێدا نابن ، بیچم و ئاڕاستەی گشتیی فەرھەنگ و کولتوری لەسەر بنەمای تەکووزی و نێوەرۆکی شۆڕشگێڕانە بە تاکە رێگای لە پارێزدابوون لە بەرامبەر ھێرشی فەرھەنگیی و میدیایی بیانیەکان زانی .
بەڕێزیان فەرمووی : فەرمانبەریەتی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرھەنگیی ، لە سەرەتاوە ، رێکخستنی رەوشی فەرھەنگ و زانستی وڵات و پلانداڕشتن لەم دوو بوارەدا و رێنوێنی دامودەزگاکانی ھاوپێوەند بەرەو بایەخ و ئامانجەکانی شۆڕش و دابینکردنی پێداویستیە فکریەکانی ئەم دامودەزگایانە و دەرکەوتن لە دەوری بنکەی فەرھەنگی و رۆشنبیریی وڵات بووە .
342/