١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:٥٣
مامۆستایەکی ئایینی کوردی سوننە وەک ڕاوێژکاری سەرۆک‌کۆماری ئێران هەڵبژێردرا

سەرۆک‌کۆماری ئێران لە حوکمێکدا مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی وەکوو ڕاوێژکاری خۆی لە کاروباری نەتەوە و کەمینە ئایینیەکان هەڵبژارد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  بە پێی حوکمی سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆمار، ماموستا عەبدوسەلام کەریمی بووە ڕاوێژکاری سەرۆک‌کۆمار لە کاروباری نەتەوە و کەمینە ئایینیەکان.

ماموستا عەبدولسەلام کەریمی لەدایکبووی ١٣٤٦ی هەتاوی، کوڕی شەهید، خاوەن دوکتۆرای زمان و وێژەی عەرەبی و خاوەن بەڵگەنامەی ئیجتهاد لە ناوەندی گەورەی ئیسلامی ڕۆژاوای وڵاتە.

ناوبراو پێشتر قایمقامی دیواندەرە، سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان و سنە، جێگری پەروەردە و فێرکاری پارێزگای کوردستان، بەڕێوەبەری ناوەندی پسپۆڕیی زانستە ئیسلامییەکانی ئیمام شافعی سنە بووە.

342/