به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەشاری بەغداو لەگۆڕەپانی عەدەن، ژمارەیەکی زۆر لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی کۆبونەوە و دوایان لەهاوڵاتیانو لایەنگرانی هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەمانەگی شیعیی کرد بڕژێنەسەر شەقامەکانو دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەنگ ھەڵبڕن .
خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی عەدەن هوتافی دژی ئەمریکاو ئیسرائیلیان وتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی پێیانوایە، ئەنجامەکان دڵخوازی ئەوان بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە درەنگانی شەوى ڕابردوو لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردندا لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە، سەرکردەی بەشێک هێزە شیعییەکان کە ناوی خۆیان ناوە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعیی کۆبونەوەو بەکۆی دەنگ بڕیاری ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانیاندا.چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پێکهاتوە لەهاوپەیمانی (دەوڵەتی یاسا، فەتح، نەسر، نەهجی وەتەنی، عطاء و ڕەوتی نیشتیمانی).
342/