به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بلگیرادەوە، «مەھدی سەفەری و شاندەکەی ھاوڕێی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە فڕگەی «نیکۆلا تێسلا»ی بیلگراد کە بە مەبەستی بەشداری لە شەستەمین ساڵگەڕی دامەزرانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان گەییشتە بلیگراد، لە لایەن کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی سیربیستان و «ڕەشید حەسەن پوور» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازییان لێ کرا.
«سەفەری» لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوانە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سیربیستان و ھەروەھا کاربەدەستانی وڵاتە ئەندامەکانی دیکەی بەشداری کۆبوونەوەکە بە جیا دیدارو وتووێژ دەکات.
بیلگراد بە بۆنەی شەستەمین ساڵگەڕی دامەزرانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان ئەمڕۆو سبەینێ میوانداری کۆنفرانسێکە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵاو شاندگەلێکی سەربە پتر لە سەد وڵاتی ئەندامی سەرەکی و چاودێری ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە لەوانە شاندێکی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکو ئەندامێکی سەرەکیی دامەزراوەکە.
342/