به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ میدیای خەندان لەئامێدی رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنوری گوندی زێوکا شێخا لەچیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومانکرد و بۆردومانەکەش دڵەڕاوکێی لەناو دانیشتوانی گوندەکەدا دروستکردوە.
هەفتەی رابردوش سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی هروری کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک لە باخەکەی خۆیدا بریندار بوو.
بۆردومانەکانی تورکیا زیانێکی گەورەیان بە گوندەکانی سەرسنور گەیاندوە بەشێوەیەک جوتیاران ناتوانن سەردانی باخەکانیان بکەن بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیان و فرۆشتنیان. هەروەها رێژەی هاتنی گەشتیارانیش بۆ ناوچەکە بوتە سفر.
342/