٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٤:١٩
بەشداریی ١٥ تیپی بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»

فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ١٥ تیپ لە ھێزەکانی ئەم بنکەیە بەشداری مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ـن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیری سەرتیپ «عەلی حاجیلو» فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتیشی: تیپە زرێدارەکانی ھەمەدان، قەزوێن، زەنجان، لەشکری ٢١ی حەمزەی سەییدوشوھەدا، لەشکری ٦٤ی ورمێ، تیپی کاردانەوەی خێرا، ئەندازیاری و خۆفڕ ئەو ھێزانەن کە بەشداریی مەشقەکەن.

سەرتیپ حاجیلو وتیشی: ئەم ھێزانە لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاژێر لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو گوێزرانەوە بۆ شوێنی مەشقەکە.

فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەم مەشقە ھەتا ئەو کاتەی کە پێویست بێت و تا ڕاگەیاندنی ئەرکانی ھاوبەش بەردەوام دەبێت.

342/