به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە دوای راکردنی 6 کەس لە یەخسرانی فەلەستینی لە بەندیخانەی جەلبوع لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو و داڕمانی ھەیبەتی درۆیینەی سپەری ئاسایشیی رژێمی زایۆنی ، عەمر بار لێڤ وەزیری ئاسایشی نێوخۆی رژێمی ئیسراییل وێڕای داننان بە کارێکی گرنگ کە یەخسیرانی فەلەستینی ئەنجامیاندا ، گوتی : پلانداڕشتنی بەندیەکان بۆ راکردن لەم زیندانە زۆر ورد بووە .
شەش یەخسیری فەلەستینی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ توانیان لە رێگەی لێدانی دەیان میتر تونێل ، لە بەندیخانەی جەلبوعی رژێمی زایۆنی کە یەکێک لە ئاسایشی ترین بەندیخانەکانی ئەم رژێمەیە ، رابکەن .
راکردنی یەخسیرانی فەلەستینی ، سەرانی رژێمی زایۆنی لەوان نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیران و کۆڕ و ناوەندەکانی ئەم رژێمەی تووشی پەشۆکاویی کرد .
بە دوای ئەم رووداوەدا دانیشتوانی شاری غەززە ھاتنە سەر شەقامەکان و دەستیانکرد بە شادمانی کردن .
بزووتنەوەی حزبوڵڵای لئبنانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، ئەوەی کە یەخسیرانی فەلەستینی ئەنجامیاندا ، زللەیەکی قاییم بوو لە ئیسراییل و رێوشوێنە ئاسیایشیە توند و تۆڵەکانی .
342/
