به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە پرسی دروست کردنی بەستێن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو و زەروورەتی دووری کردن لە ئاڵۆزی لە بانگەشە و کۆبوونەوەی هەڵبژاردن، ڕاگیرانی شەڕی میدیایی دژی یەکدی و لێکدانەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری و پۆسەتەکانی دیکەی کوردەکان لە حکومەتی ناوەندیی عێراق و ئەگەری هاوپەیمانی دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆ بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە یەکگرتوویی هەڵوێستی کورد لە بەغدا بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجە و مووچەی فەرمانبەران گفتوگۆ دەکرێت.
342/