به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ « جومعە عیناد سەعدون» وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی: بەغدا فڕۆکەگەلی خۆفڕ، کۆپتەری جەنگی و سیستێمگەلی جوڵەداری شەڕی ئلێکترۆنیی چێکراوی تورکیا دەکڕێت.
وەزیری بەرەڤانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم وڵاتە بە نیازە خۆفڕی «بەیرەقدار»، ١٢ کۆپتەری «تی - ١٢٩» و شەش سیستیمی جوڵەداری شەڕی ئلێکترۆنی«کوراڵ» لە تورکیا بکڕێت.
«سەعدون» حەوتەی ڕابردووش لە پیشانگای نێونەتەوەیی پیشەی بەرەڤانی لە ئەستەمۆڵ بەشداریی کردو چاوی بە کاربەدەستانی بەرەڤانیی تورکیا کەوت.
342/