به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکانی بەغدا ڕاگەیەندرا کە بەرپاکرانی ئەم کۆبوونەوەیە بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ ئەمەی کە عێراق سیاسەتی ھاوسەنگی و ھاوکاریی ئەرێنیی لە ڕووی پەیوەندیی دەرەوەیی خۆیەوە گرتووەتە بەر.
بەشدارانی ئەم دانیشتنە داکۆکیی خۆیانیان لە ھەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق لەمەڕ ھێزمەند کردنی دامەزراوەکانی عێراق ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە کە بەشداران جەختیان لە بوونی ھێندێک گرفتی ھاوبەش کردەوەو ئەمەی کە کە دەبێ بەس دەبێ لە سەر بنەمای ئاسایشتی ھاوبەش و بەرژەوەندیی بەرامبەر چارەسەر بکرێت.
بەشداران ھەوڵ و گیانبازیی عێراقییەکانیان لە شەڕی دژی تیرۆریزم ڕێز لێ ناو ھەمیسان لە سەر دژایەتیی خۆیان لە سەر ھەر جۆرە تیرۆریزمێک پێیان داگرت.
ھەروەھا بە پێی بەیاننامەی کۆتایی، بەشدارانی لوتکەکە لەم دانیشتنەدا لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ھاوکاری بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە ڕێگای گۆڕینەوەی ئەزمونی سەرکەوتوو پێیان داگرت.
342/