به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد جەواد زەریف» لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی: دوای چوار دەیە چالاکیی دیپلۆماسی دەچمەوە سەروەختی وانە وتنەوەو لێکۆڵینەوەی بەردەوام.
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتەکانی یانزەھەم و دوانزەھەم جەختی لەوەش کردەوە کە، من لە ئێستاش دا ھەروا بەدواداچوون بۆ پرسی تێگەییشتنی جیھانی دەکەم و برەوی پێ دەدەم و ھەمووان بۆ دیالۆگی «بەرھەمی یەکانگیر بوونی ئەرێنی» لە سەر بنەمای ھاودڵی و ڕێزنانی بەرامبەرو یەکسانی ھان دەدەم . تاسەمەندانە بەردەوامیی بیروڕاگۆڕینەوە پێ و شوێن دەگرم.
«زەریف» لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەش دا بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەگەڵ جەماوەری ئێران لە پۆستی وەزیر ی کاروباری دەرەوە ماڵئاوایی کرد.
342/