به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سی ئێن ئێن» ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: نزیکەی ١٣ ھەزار کەس ھێشتاش لە فڕگەی نێونەتەوەیی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستاندان و چاوەڕوانی ھاتنە دەرەوە لەم وڵاتەن.
ھاوکات لەگەڵ زاڵ بوونی تالیبان بەسەر ئەفغانستاندا، ئاپۆڕەی خەڵک لە فڕگەی کابۆل دیمەنی دڵتەزێنی زۆری بۆ ھاتنە دەرەوە لە ئەفغلنستان و ھەڵاتن لەم وڵاتە بەدی ھێناوە. دڵتەزێنترین دیمەنیش خۆ ھەڵواسینی چەند شارومەندی ئەفغانی لە سەر تەگەری فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکی و داکەوتن و گیان سپاردنیان بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەگێکی ئەمریکی لە سەر کورسیەکانی فڕۆکەکە دانیشتووە.
وێنەی ئەو منداڵانەی کە دەست بە دەست دەکرێن و یان ئەو منداڵانەش کە لە دایکیان دابڕاون لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە بەرفراوانی بڵاو دەبنەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی ڕەوشتی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابۆل گەلێک ئاڵۆزە.
342/