به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن عەزاری، ڕاوێژکاری موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر، بەیاننامەیەکی لەبارەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکە، بڵاو کردەوە، که تیایدا هاتووه، بڕیاری کشانەوەی ڕەوتەکە لە هەڵبژاردن، بڕیارێکی کۆتایی و بەهیچ شێوەیەک پەشیمانبوونەوە و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بۆ نییە.
راشیگه‌یاندووه، هیچ ئەندام و لایەنگرێکی ڕەوتی سەدر، بۆی نییە بانگەشە، یان پشتگیریی هیچ کاندیدێک بکات بۆ هەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەم.
مانگی رابردوو موقته‌دا سه‌در کشانه‌وه‌ی ره‌وته‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته راگه‌یاندبوو، به‌ڵام هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن باسیان له‌وه‌کردبوو، ئه‌و بڕیاره کۆتایی نییه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گۆڕانکاری به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌دردا بێت.
342/