٤ تەمووز ٢٠٢١ - ١٥:٢٠
13781 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 165 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13781 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 165 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 84 هەزار و 792 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 254 هەزار و 818 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 926 هەزار و 266 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/