١٤ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٠:١٧
حەماس : فۆڕمی کابینەی رژێمی زایۆنی ، داگیرکەربوونی ئەو رژێمە ناگۆڕێ

وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە ، کابینەکانی رژێمی زایۆنی بە هەر بیچمێک بن ، لە هەڵسوکەوتی حەماس لە گەڵ ئەوان دا وەک رژێمێکی داگیرکەر گۆڕانێک بەدی ناهێنێ .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەوزی بەرهووم وتەبێژی حەماس گوتی ، دوپاتبوونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە رژێمی زایۆنی ، نیشاندەری قووڵایی قەیرانی سیاسیی ئەم رژێمەیە و هۆکاری ئەم قەیرانانە ، هێز و کارتێکەریی هەنگاوەکانی خۆڕاگریی فەلەستن ، سەقام و راوەستاویی گەلی ئێمەیە .

 وتەبێژی حەماس گوتیشی ، حەماس لەسەر ئەم باوەڕەیە کە دەبێ لە بەرامبەر رژێمی زایۆنی هەروا خۆڕاگری بکەین و درێژە بدەین بە چەسپاندنی ئەم هاوکێشەیە کە خوێنی شارومەندانی فەلەستینی وپێرۆزیەکان هێڵی سوورن .

پەرلەمانی رژێمی زایۆنی شەوی رابروو دوای کقشە و بەرەی زۆر سەرەنجام بە 60 دەنگی ئا لە بەرامبەر 59 دەنگی نا ، دەنگی متمانەی دا بە کابینەی نوێی ئەم رژێمی بە سەرۆکایەتی نەفتالی بێنێت و یائیر لاپید .

342/