به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەپێی راپۆرتێکی ئیندەپێندت، دوێنێ لە موسڵ گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە هەڵدراوەتەوە کە پەیوەندی بە کۆمەڵکوژیەکەی زیندانی بادوشەوە هەیە.
لەراپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە:" 123 رووفات لەناو گۆڕەکەدایە و پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت و دەناسرێنەوە".
پێشترو لەسەرەتای سەرهەڵدانی گروپی تیرۆرستی داعشەوە 600 کەس لەبادوشی سەربە موسڵ زیندانیکران و دواتر داعش کۆمەڵکوژی کردن.
نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا رایگەیاندوە:" هەزاران کەس لەچاوەڕوانی یەکلایکردنەوەی چارەنووسی کەسوکارەکانیاندان کەلەلایەن داعشەوە بێسەرو شوێن کراون".
342/