٣١ ئایار ٢٠٢١ - ١٣:١٦
لە چین ، ھەر ژن و مێردێک بۆیان ھەیە سێ منداڵیان ھەبێ

چین بە گۆڕینی سیاسەتی حەشیمەتیی خۆی رایگەیاند : ھەر ژن و مێردێک دەتوانن سێ منداڵیان ھەبێ .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حکومەتی چین ئەمڕۆ دوشممە دوای ئەوەی کە ئاماری نوێ نیشانیدا ژماری دانیشتوانی ئەم وڵاتە رووی لە کەمی ناوە رایگەیاند : ھەر ژن و مێردێک دەتوانن تا سێ منداڵیان ھەبێ کە گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە سیاسەتی بەرتەسکیی دوو منداڵی لەو وڵاتەدا . 

ھەواڵدەریی فەرمیی چین ، شینھوا رایگەیاند : ئەم بڕیارە لە دانیشتنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەسەڵاتداری چین بە سەرۆکایەتیی شی جین پینگ سەرۆکی ئەم وڵاتە دراوە . 

ساڵی 2016 ، چین سیاسەتی تاکە منداڵیی خۆی کە چەندین دەیە بۆ رێگرتن لە تەقینەوەی حەشیمەت گرتبوویە بەر ، راگرت و بەرتەسکیی منداڵداربوونی تا دوو منداڵ راگەیاند ، رێژەیەک کە نەیتوانی ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پاوەجێی زاووزێ . 

ئێستاکە ژماری دانیشتوانی چین یەک ملیار و 445 میلیۆن کەسە .

342/