٢٩ ئایار ٢٠٢١ - ١٤:٥٨
دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، مردنی 173 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7107 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 173 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 79 هەزار و 741 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 893 هەزار و 218 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 425 هەزار و 23 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران راپۆریدا ، 19 میلیۆن و 687 هەزار و 77 تاقیکردنەوەی ناسینی کۆڤید 19 لە ئێران ئەنجامدراوە .

342/