به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کۆبوونەوەی لێزنەی ھاوبەشی بەرجام کە ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک واتە«ئاڵمانیا، فەرەنسا،بریتانیا، ڕووسیاو چین»و بە سەرۆکایەتیی «ئێنریکە مۆرا» یاریدەری سکرتێری گشتیی دەزگای ھەنگاوی دەرەوەیی یەکێنیی ئەورووپا لە ڤییەنای پێتەختی نەمسا دەستی پێ کرا بوو، کۆتایی پێ ھات.
سەرۆکایەتیی شاندەکەی ئێران لەم دانیشتنەدا بە ئەستۆی «سەیید عەبباس عەراقچی»یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بوو. ئەمە پێنجەمین خولی دانوستانی نێوان ئێران و تاقمی چوار کۆ یەکە سەبارەت بە چۆنیەتیی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوو کاریگەری بەرجام لە ڤییەنا.
342/