به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە سەروبەندی سێی جۆزەردان ڕۆژی بەرخۆدان، گیانفیدایی و سەرکەوتن، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا و سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا، لە سێ دەستکەوتی گرینگ و ستراتیژی بەرگری و سەربازی سوپا لە بوارەکانی خۆفڕ ڕوونوێنی کرا.
خۆفڕی سەروو قورس و زەبەلاحی "غەززە" بە جیاوازی لە بوارەکانی چاوەدێری، جەنگیی و ناسینەوە و بەردەوام بوونی گەشتی 35 کاتژمێرە یەکەم دەستکەوتی بەرگری سوپا بوو کە سەرلەشکەر سەلامی سەردانی کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی غەززە جگە لە بەکارهێنان لە بواری بەرگری و سەربازی، لە چاوەدێری دارستانەکان، ئۆپراسیۆنی فریاکەوتن لە ڕووداوە سروشتییەکان وەکوو سێڵاو و بوومەلەرزە، بەکار دێت.
342/