به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نەریمان ئەحمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند" ئەمشەو ویستمان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەین، بەڵام بەداخەوە لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە ڕێگرییمان لێکرا".
لە درێژەی قەسەکانیدا وتیشی: نزیکەی ٢٥ بۆ ٣٠ ئەنداممان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون، بەڵام ئەمە ئێمە سارد ناکاتەوە بەڵکو بەگوڕتر دەبین لە ئەنجامدانی چالاکی دژی ئەو هێرشانە.
لەبارەی رێگرتن و دەستگیرکردنی ئەندامانیانەوە، نەریمان ئەحمەد وتی " بەڕێوەبەری ئاسایشیش پێی ڕاگەیاندنین کە لە سەرووی خۆیانەوە فەرمانیان پێکراوە ڕێگریی لە چالاکییەکە بکەن".
سێ رۆژە سوپای تورکیا لە ناوچەی زاب بەرەیەکی نوێی لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی زابەوە کردۆتەوە و بەقوڵیی زیاتر لە ١٠ کم هاتۆتە خاکی هەرێمەوە.
342/