٢١ نیسان ٢٠٢١ - ١٢:٣٠
جەختی تورکیا لە سەر داکۆکی کردن لە ئێخوانولموسلمینی میسر

تورکیا جارێکی تر لە گەڵ دانانی ناوی ئێخوانولموسلمین لە پێڕستی تیرۆریستیی میسردا دژایەتیی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی ھەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە ئێخوانولموسلمین وتی: پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی تورکیا لە سەر بنەمای لایەن و یان کەسایەتییەکان نییە و گرفتی قاھیرە تایبەتە بە کودەتا لە میسردا.

بە قسەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەم وڵاتە ئێخوانولموسلمین بە بزوتنەوەیەکی سیاسی دەزانێ کە بە تەمایە لە ڕێگای ھەڵبژاردنەوە دەستەڵات بگرێتە دەست.

342/