به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «عەبدولحسەین ھینداوی» ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردن، ڕۆژی ھەینی پێی داگرت: بەستێنی پێویست بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی چ لە ڕووی یاساییەوەو چ پشتیوانی لە تەواوی ئەم وڵاتەدا خۆش کراوەو کۆمەیساریای ھەڵبژاردنی عێراق جەختی لەوە کردوەتەوە کە ھەڵبژاردن دەھەمی ئۆکتۆبر لە کاتی دیاری کراودا بەرڕێوە دەچێت.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: پەرلەمانی یاساوڕێسای ھاوپەیوەند بە دادگای فیڕزلڵ و ھەڵوەشاندنەوەی خۆی تۆکمە کردووە، ھەروەھا سەرۆک کۆماریش بڕیاری بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی دەرکردووەو ھەموو کاروبارێک لە ئاراستەی بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودا دەڕواتە پێشەوە.
ڕاوێژکاری «مستەفا کازمی» پێشی داگرت: ھەڵبژاردن لە ڕۆژێکدا لە تەواوی ناوچەکانی عێراق بەرپا دەکرێت و لە ھیچ ناوچەیەکیش دا دواکەوتنی بۆ نییە.
342/