به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـدەریاداری پاسدار«عەلیڕەزا تەنگسیری» فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە دروشمی دیاری کراوی ئەمساڵ لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە ناوی « بەرھەمھێنان و داکۆکی و لەمپەرسڕینەوە»، وتی: بەرھەمھێنان و گەشەپێدانی لە وڵات دا گرینگترین پرسە لە ڕووی پێکھێنانی برەوو گەشەی ئابوورییەوە.
سەردار «تەنگسیری» لە کاتی بەسەر کردنەوەی دوورگەکانی «فارور»و «سیری»و «بوموسا» لە باشووری ئێران، وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی نەورۆز، ساڵی تازەو جێژنەکانی شەعبان، وتیشی: بە سەرنجدانی وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی تازەدا دەتوانین گەشەی ئابووری لە وڵات دا بەدی بکەین.
فەرماندەری ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتیشی: زیاتر لە چل ساڵە کە نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرنگاری ھەڵس و کەوتی دوژمنانەو ڕقی دوژمنانی شۆڕش لەوانە توندترین بایکۆتەکانی ملھوڕانەی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا بووەتەوە، کەچی گەلی ئێران بە خۆڕاگری و ڕاوەستان لە بەرامبەر ئەم بایکۆتانە خەڵکانی جیھانی توشی سەرسوڕمان کردووە.
342/