به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ«ڕوڤین ڕیڤلین» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ڕۆزی سێ شەممە لە کاتی خستنی دەنگی خۆی لە سندوقی دەنگدان لە بارەی بەرپاکرانی چوار ھەڵبژاردن لە ماوەی دوو ساڵ و ڕەوشتی ئەم ڕژێمە نیگەرانیی دەربڕی.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە دەستی پێ کرا.
ئەمە چوارەمین جارە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو کە ڕژێمی زایونی ھەڵبژاردن بەڕێوە دەبات. ھاوپەیمانییە سستەکەکانی لایەنە دەستەڵاتدارەکان گرینگترین ھۆکاری کورت بوونی تەمەنی کابینەکانی ئەم دوایە بوونە.
پارتی ڕاست لایەنی لیکود بە سەرۆکایەتیی «بنیامین ناتانیاھۆ»و پارتی»یش عەتید» بە سەرۆکایەتیی «یەعیر لیپید» ململانێی سەرەکیی ھەڵبژاردنەکە دەکەن.
342/